بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: وەزارەتی ئیتلاعات ئێران لە بەیان نامەیەک دا ناسنامەی هێزە چەکدارەکانی ڕوداوەکەی دوێنێی تارانی بڵاو کردەوە.
بەیاننەمەکەێ وەزارەتی ئیتلاعات بەم شێوەی لای خوارەوەیە:
بە ئاگاداری هەموو میلەتی شەریفی ئێران دەگەیەنێت، ناسنامەی تەواوی چەکدارە تێرۆرستەکان تاران ( مەزارگەی ئیمام خومەینی و پەڕلەمانی ئیسلامی ) و هەروەها هاکارەکانیان بە تەواوەتی کەشف کراون.
لە سەر ئەم ئەساسە هێزەکانی داعش کە لە ڕوداوەکانی دوێنێی مەزارگەێ ئیمام خومەینی و پەڕلەمان بەشداریان کردبوو ٥ نەفەر لە چەکدارەکانی سەر بە گروپە وەهابیە تەکفیریەکان بوون کە دوای ڕۆشتنە ناو هێزەکانی داعش، ڕۆشتونەتە دەرەوەی وڵات و چەندها جەنایەتیان لە موسڵ و ڕەقە بەنجام گەیاندوە.
ئەم تیرۆرستانە لە هێرشێکی تیرورستی دا لە مانگی پێنجی ساڵی پێشوو لە ژێر فەرماندەیی ابو عایشە لە فەرماندە هەرە بەرزەکان داعش سنورەکانی ئێرانیان بەزاند و دەیانەویست لە شارە مەزهەبیەکان هێرشی تیرۆرستی ئەنجام بدەن کە دوای لە ناوبردنی گروپەکەیان و کوشتنی فەرماندەکانیان بە تایبەت ابو عایشە لە وڵات ڕایان کرد و متەواری بوون .
بە نا بە هەندێک موڵاحەزاتی کۆمەڵایەتی، ئەمنیەتی هێچ ناوێک لە شۆرەتی ئەوانە نابەین .

..................